TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی ئۆکرانیا وادەی ئەندامبوونی ئۆکرانیا ی لە ناتۆ راگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Temmuz 2023 19:57

پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکرانیا وادەی ئەندامبوونی ئۆکرانیا ی لە ناتۆ راگەیاند


سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئۆکرانیا و روسیا، وڵاتەکەی دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ.

ڤڵادمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکرد:" بە دڵنیاییەوە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئۆکرانیا و روسیا بە خێرایی دەبین بە ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ئۆکرانیا شایەنی ئەوەیە ببێتە ئەندام لەو هاوپەیمانییە و زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەگەڵمانن ".

باسی لەوەشکرد:" لەبەر ئەوەی ئێستا لە حاڵەتی جەنگداین ناتوانین ببین بە ئەندام، چونکە بە ئەندامبوونمان لە ناتۆ لەم کاتەدا جەنگی جیهانی سەرهەڵدەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە دەبینە ئەندام ".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەریەک لە سوید و فینلەندا بە فەرمی داوایان کرد ببن بە ئەندام لە ناتۆ، داواکارییەکەی فینلەندا جێبەجێ کرا، بەهۆی نیگەرانییەکانی تورکیا تاکو ئێستا سوید نەبووەتە ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە.

Paylas: