Cîhan
سەرکردەیەکی عێراقی بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد …. سەرکردەیەکی عێراقی بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شێخ حەمید مەعلە سەرۆکی دەستەی گشتی لە رەوتی حیکمە دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
حەمید مەعەلا یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بووە و دواتر لە گەڵ دروستکردنی رەوتی حیکمە پەیوەندی بەو رەوتەوە کردووە و بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دواتر پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی لەو رەوتە گرتووەتە دەست.
پێشتر، مەعەلا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە.