Cîhan
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
پەیامی کورد... سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری عێراق بۆ قوربانیانی خۆپیشاندەکەی دو ڕۆژی ڕابردووی عێراق ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر داواکاری چەند پەرلەمانتارێک سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەی بەغدا ڕادەگەیەنن.
داواشی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ماتەمینی سەرتاسەری ڕابگەیەنێت بۆ گیانی سەرجەم ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کوژران.