سارد بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و ئاڵمانیا
پەیامی کورد ... بۆچی ئێمانۆئێل ماکرۆن داوەتەکەی ئەنجێلا مێرکێل ی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی میونشێن ڕەد کردووەتەوە ؟
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " Suddeutsche Zeitung " ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بڕیاریدا لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی میونشێن بەشداری نەکات و لەگەڵ ئەنجێلا مێرکێل ووتاری هاوبەشی نەبێت .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ناوبراو ، پێشتر ووترابوو کە گۆڕانکاری لە بەرنامەی کاری ئەودا ئەستەم دەبێت . بەڵام " وا دەبینرێت کە پەیوەندی ئاڵمانیا و فەڕەنسا سارد بووەتەوە " . بەشدار نەبوون لە ووتاری هاوبەش " سیگناڵێکی سەمبۆلیکە " . ماکرۆن لە ئێستادا زیاتر لە هەموو شتێک گرینگی خۆی خستوەتە سەر بابەتەکانی ناوخۆی ووڵاتەکەی کە کارێکی مەنتقییە " جێگای ڕیز لێنانە . بەڵام بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ئەم جۆرە پەیوەندییە دەتوانرێ " بێگانەیی بەرەو کۆتایی و نەمان " ناو لێنا .
هەروەها ڕاگەێندرا کە فەڕەنسا دەیەوێت لە پێداچوونەوە لە بەرنامەی گازی ئەورووپا پاڵپشتی بکات کە ئەنجامدانی پڕۆژەی " باکووری – ٢ " ش لە خۆ دەگرێت .
کۆنفرانسی ئەمنییەتی میونشێن لە ١٥ تاکوو ١٧ی فێبریوەری بەڕێوە دەچێت .