TR KU SO
FB X
Cîhan

سکرتێری گشتی شەورای باڵای ئەمنییەتی ئێران : ئێران بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2020 18:04

پەیامی کورد     ...    سکرتێری گشتی شەورای باڵای ئەمنییەتی ئێران : ئێران بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی 

عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی شەورای باڵای ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین پەیامی خۆیاد لە لاپەڕەی تویتەری بە دوای هاوێشتنی یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی ئەو ووڵاتە بۆ بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند : گەمارۆوەکان و هەڕەشەکان ناتوانێت پێس بە جووڵەکانی تاران بگرێت و بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی و مافی یاسایی خۆی ڕاناوەستێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەلی شەمخانی نووسی : گەمارۆ ، هەڕەشە و پەکخستنی سیاسی ناتوانێ جموو جووڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و مافە یاساییەکانی لاواز و سست بکات . بەرهەمهێنانی بەردەوامی هێز و کەلک وەرگرتن لە زانستی ئەمڕۆژی بۆ ئەمنییەت و خوشگوزەرانی خەڵک ی " ئێران لە نەخۆشخانەوەی تاکوو بۆشایی ئاسمان " بەردەوام دەبێت . شتی سەیر و سەمەرەتر و خافلگیرانەتر لە ڕێگایە چوەڕێ بکەن .

 

Paylas: