سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 165 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و سێ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 21ی كانوونی یهكهمی 2020، وەزارەتی تەندروستی حكومهتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، لە ئەنجامی ئەو پشكنینانەی ئەنجامدراون، 165 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، بەوەش كۆی گشتی توشبووان گەیشتە 101 هەزار و 826 توشبوو.
هەر بەپێی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا سێ كەس بەهۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتی گیان لەدەستدان گەیشتە سێ هەزار و 343 كەس.
هەر بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 358 كەس كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبونەتەوە، بەوەش كۆی گشتی چاكبونەوە گەیشتوەتە 67 هەزار و 261 كەس.