شاژنی بەریتانیا ئاهەنگی ٩٤ ساڵەی لەدایکبوونی ئەنجامنادات
پەیامی کورد ... بەهۆی زۆری ئەو بەربەستانەی کە حکوومەتی بەریتانیا لەبەردەم بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتدا سەپاندوویەتی، ئەمڕۆ یادی ٩٤ ساڵەی شاژنی بەریتانیا بەبێ ئەنجامدانی ئاهەنگی لەدایکبوون تێدەپەڕێت .
شاژن ئێلیزابێسی دووهەم، شاژنی بەریتانیا کە بە بەتەمەنترین شاژنی جیهان لەئێستادا دادەنرێت، کە ماوەی مانەوەی لە سەر تەختی پاشایەتی ٦٨ ساڵ دەبێت، ئەمساڵ ئاهەنگی لە دایکبوونی بەشێوەیەکی تایبەتی دەگێرێت و هیچ ئاهەنگێکی لە ووڵاتدا بەو بۆنەیەوە بۆ ئامادە ناکرێت.
هەروەها بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، "سڵاوی چەک"، کە یەکێکە لە مەراسیمەکانی یادی لەدایکبوونی شاژن ئێلیزابێس و تیایدا نمایشی یاری ئاگرین دەکرا، هەڵوەشایەوە، شاژن نایەوێت لەم کاتە سەختەی ووڵاتەکەی پیایدا تێپەڕدەبێت یادی لەدایکبوون بکاتەوە.
شاژنە ئیلیزابێسی دوەم لە ٢١ی ساڵی ١٩٢٦ لەدایک بوە، لە ٢٥ ساڵییەوە تا ئێستا لە کۆشکی وینسۆر لەگەڵ شازادە فلیپ-ی هاوسەری کە تەمەنی ٩٨ ساڵ دەبێت دەژی.
لەئێستادا بەریتانیا لە پلەی شەشەمی ئەو ووڵاتانەی جیهان دێت کە زۆرترین زیانی بەهۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە لێکەوتوە، ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسەکە تێیدا گەیشتوەتە زیاتر لە ١٢٤ هەزار کەس، هەر بەو هۆیەشەوە ١٦ هەزار و ٥٠٩ کەس گیانیانلەدەستداوە.