کێشەکانی نێوان ئەمریکا و چین تا دێت زیاتر دەبێت
پەیامی کورد ... کێشەکانی نێوان ئەمریکا و چین تا دێت زیاتر دەبێت .
باڵیۆزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئێستادا بە پێی پێویست کێسەی بۆ جیهان درووست کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە ئەم ووتانە لە کاردانەوە بە قسەکانی نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژەی پیکراوە .
نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : چین بە شاردنەوەی سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و هەروەها کەم کردنەوەی ئاستی گەیاندنی هاوکارییە زانستییەکانی گشتگیرییەکی خۆجەیی بە نەخۆسییەکی گشتگیری جیهانی هاوشێوە کرد .
ژانگ جوون لە ووڵامدانەوەی ئەم قسانەدا جەختی کردەوە و ووتی : دەبێ بڵێم بەسە . ئێوە لە پێشترەوە بە پێی پێویست کێسەتان بۆ جیهان درووست کردووە .
ژانگ هەروەها ووتی : پێکەن ئەم تۆمەتە بۆ بنەمایانە ڕەت دەکاتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترامپ پێکەن ی بەوە تاوانبار کرد کە بە کردنەوەی فڕینە ئاسمانییەکانی لە چینەوە ، جیهان ی پیس کردووە .
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گۆترش بارەها داواکاری یەکگرتوویی نێوان ووڵاتانی ئەندام بووە و ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداری دا کە پەیوەندییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و چین لە ڕێڕەوێکی زۆر مەترسیداردا بەرەو پێش دەڕوات .