شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی ١٦ داواکراوی ڕاگەیاند
پەیامی کورد... شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی ١٦ داواکراوی ڕاگەیاند
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایدەگەینێت ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ تۆمەتبار دەستگیر کرا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدەگەەینێت، کە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری توانی کەسێک بە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر بکات لە ناوچەی الحسینیە، وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی نەهێشتنی تیرۆر ئەنجام درا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دوو کەسی دیکە لە گەڕەکێکی بەغدا دەستگیر کرد کە سەرقاڵی بازرگانیکردن بوون بە مادە هۆشبەرەکان.
هەروەها بەپێی زانیاریە هەواڵگرییەکان دوو کەسی دیکەش لەمیسان گرتران بەپێی مادەی ٤ ی تیرۆر، لە لایەکی دیکەشەوە تیمەکانی هەواڵگری توانیان ١١ کەتۆمەتبار دەستگیر بکەن بەتۆمەتی هەمەجۆر.
لەئۆپەڕاسیۆنێکی هاوشێوەدا دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران کە بەتەمای کاری تیرۆریستی بوون لەزاڵگەی تاجیات لە لای ناوچەی کەرخ، کە ماددەی تەقێنەریان لە ئۆتۆمبێلێکدا هەڵگرتبوو، وتیشی کە ئەو تۆمەتبارانە ڕێکاری یاسایی دەگرترێتە بەر بۆیان و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.