TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا مەترسی لەسەر ٧ ملیۆن سۆماڵی دروست کردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Temmuz 2022 18:27

پەیامی کورد... شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا مەترسی لەسەر ٧ ملیۆن سۆماڵی دروست کردووە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا مەترسی نەبوونی ئاسایشی خۆراکی لەسەر ٧ ملیۆن سۆماڵی دروست کردووە و ٢٥٠ هەزار کەسیش مەترسی برسێتییان لەسەرە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا مەترسی لەسەر زیاتر لە ٧ ملیۆن سۆماڵی دروست کردووە و بە سەختی ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، هەروەها مەترسی ئەوە هەیە ٢٥٠ هەزار کەس ڕووبەڕووی برسێتی ببنەوە، بەهۆی ئەوەشەوە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سەدان منداڵ بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی ئەو وشکەساڵی سەختەوەیە کە لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا خراپترینە.

لای خۆیەوە محەممەد حەسەن بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ڕزگارکردنی منداڵان لە سۆماڵ کە کۆمەڵەیەکی قەتەرییە باسی لەوە کردووە، قەیرانی ئێستا خراپترینە کە لە تەمەنیدا بینیبێتی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکراینا کە بە هۆییەوە کۆمەڵگەکان لە لێواری داڕماندان.

Paylas: