Cîhan
پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکانی ئێران بۆ ٤٠٪ دابەزیوە
پەیامی کورد... پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکانی ئێران بۆ ٤٠٪ دابەزیوە
ئاژانسی ئیسنای ئێران ڕایگەیاند، پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی بەرهەمهێنانی ناهاوسەنگی کارەبای ئاوی لە هاوینی رابردوودا بۆ ٤٠٪ دابەزیوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، قەبارەی ئەو ئاوەی لە ٩ مانگی ڕابردوودا چووەتە ناو بەنداوەکانەوە ٧٪ زیادی کردووە، لە بەرانبەردا ئەو بڕە ئاوەی لە بەنداوەکان دەرچووە ٢٢٪ زیاتر بووە و پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکان یەک ملیار لیتری سێجا کەمی کردووە.
لە ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی کارەبا لە ٩ مانگی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی کارەبای ئاوی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ٥٧٪ زیادی کردووە.