سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى تونس له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردەوه سەرۆکی وولاتەکەی کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... باجى قاید سبسى سه‌رۆكى توونس له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى كۆچى دوایى كرد.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى تونس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، باجى قاید سبسى له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازیى توونس كۆچى دوایى كردوه.
دواى ئه‌وه‌ى ناوبراو پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ بارى ته‌ندرووستى تێكچوه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، له‌وێ كۆچی دوایی كردوه.
باجى قاید سبسى ته‌مه‌نى 92 سالأ بوه و له‌مانگى 4ى رابردوشدا بڕیاری دا جارێكى دیكه خۆى هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى، كه بڕیاره له‌مانگى 11ى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن له‌ڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدرێت.
پێشتریش سبسى چه‌ند جارێكى دیكه بارودۆخى ته‌ندروستى تێكچوه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، هه‌ر ئه‌مڕۆش دواى ره‌وانه‌كردنى بۆ نه‌خۆشخانه، كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وتبو بارى ته‌ندرووستى باوكی جێگیر نییه.