کۆشکی سپی داواکاری وەرگرتنی بەربژێرە سەربازییەکان لە دژی ئێران بوو
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕاپۆرتیدا کە تیمی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا پاییزی ڕابردوو لە دوای ئەو هێرشانەی لە بەغدا و بەسرە لە نزیکی ناوەندی دیپلۆماتیکی ئەمریکا کرا داوای لە پێنتاگۆن کردبوو بەبژێرەکانی هێرش بە سەر ئێران لە بەر دەستییان دا دابنرێت .
بەرپرسانی ئێستا و پێشوو بەم ڕۆژنامەیان ووتووە کە داواکارییەکەی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا بە ڕێوەبەری جان بۆڵتۆن هۆکاری نیگەرانی هۆکاری نیگەرانی قووڵی نێوان بەرپرسانی پێنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە بوو .
پێنتاگۆن ئەم داوایەی ئەنجام دا بەڵام دیار نییە کە ئایا دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم بژاردانە ئاگادار بووە یا خود نە .
لە مانگی سێپتەمبەر سێ خۆمپارە بەرەو ناوچەی دیپلۆماتیکی بەغدا هاوێشترا کە لە شوێنێکی کراوەدا هاتە خوارەوە و زەری بە کەسێک نەگەیاند . ڕاگەێندراوە کە گرووپێکی سەر بە ووڵاتی ئێران بەرپرسیاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە بووە .
بە پێی نووسراوی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ داواکەی تیمی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە پێنتاگۆن لە دوای ئەم ڕووداوە خرایە بەر باس .
هاوکات نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسانی باڵای پێنتاگۆن زیاتر لە پێشان نیگەرانن کە بۆڵتۆن بە ووتوووێژێکی لە ناکاو لەگەڵ ئێران دا پەرەبدات .
ئەم ڕۆژنامەیە ش بە ئاماژەدان بە هەواڵێکی هاوشێوە سەبارەت بە داواکارییەکەی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەکانی ئەمریکا لە پێنتاگۆن نووسی کە ئەم داواکارییە زەنگی مەترسی بۆ جەیمس مەتیس وەزیری وەختی بەرگری و باقی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری بە دەنگ دەرهات .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە مەتیس و باقی بەرپرسان بە تووندی بە تووڵەسەندنەوە دژی ئێران دژایەتیان کردوو بەم لێکدانەوە کە هێرشە خۆمپارەییەکان بێ سوود و بەرچاو نەبوونە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم ڕاپۆرتە هیچ قسەیەکی نەکردووە . پێنتاگۆن یش دەڵێ کە لە سەر بابەتی هەڕەشەکان بەبژێرگەلێک بۆ سەرۆککۆمار ئامادە دەکات