TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕی سارد ، هەڕەشەی نوێ ئەمریکا لە دژی چین

سارا
Yazar
📅 14 Kasım 2018 22:03

جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ،هەڕەشەی شەڕێکی سارد تەواو جێددی لە ووڵاتی چین کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پەنس ، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتوووێژێکدا لەگەڵ واشینتۆن پۆست ڕایگەیاند : ئەگەر چین ڕەفتاری خۆی نەگۆڕێت ، لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەوێتە شەڕێکی زۆر تەواوی سارد .

ئەو هەروەها بە پەکینی ڕاگەیاند کە گۆڕانکاری زۆر بەربڵاو لە چالاکییەکانی ئابووری ، سەربازی و سیاسی خۆی بەدی هێنا . پەنس جەختی کردەوە کە ئەمە کۆتا شانس بۆ ئەو نەبێ ، بەڵام دەتوانێ باشترین شانس بێ بۆ چین .

 جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاماژەی بە چاوپێکەوتنی دۆناڵد ترامپ و شی جین پینگ هەر دوو ڕابەری ئەمریکا و چین لە " بۆینێس ئایرێس " ووتی : من بیر دەکەمەوە کە ئەم بابەتە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئەرژەنتینەوە دەبێ .

مایک پەنس ووتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیە تاکوو فشارە ئابوورییەکان ، دیپلۆماسی و سیاسییەکان زیاتر بە سەر چین دا بسەپێنێت .

جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئابووری ئەمریکا بە گوێرەی پێویست بەهێزە تا بتوانێ زیاتر کردنی ڕەوشەکە بە جێ بهێڵێت ، لە حاڵێکدا کە ئابووری چین سەقامگیرییەکی کەمتری هەیە .

 پەنسی هەروەها ووتی : ئێمە بە ڕاستی لەو باوەڕەداین کە لە هەر حاڵەتێکدا ئێمە لە ڕەوشێکی باشترین و جەختی کردەوە ئەمریکا دەتوانێ باجە گۆمرۆکییەکان بکاتە چەندین بەرابەر .

ئەمریکا و چین ماوەیەکی زۆرە کە لە سەر هەندێک بابەتی تیجاری بیرو باوەڕی جیاوازیان هەیە و ئەم بابەتە جێشوێنی پێچەوانەی لە سەر پیشەسازی هەردوو ووڵات و هەروەها ئابووری جیهانی داناوە و ئەم دۆخێک نییە کە چین داواکاری بێت

Paylas: