پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاو بۆ سهروو 100 دۆلار بەرزببێتەوە
پەیامی کورد.... پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاو بۆ سهروو 100 دۆلار بەرزببێتەوە
دوای کرانەوەی چین و سووککردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێشبنیییەکان هەموویان روویان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوە.
کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس رایگەیاندووە، کرانەوەی چین لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023دا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بەرەو سەرووی 100 دۆلار بەرزدەکاتەوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه، سنووداری لە دابینکردن و زیادە لە خواستدا هەیە و ئەم تینوێتییەی جیهان بۆ نەوت نرخی نەوت بەرز دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای گەورەی بازرگانی ڤیتۆل گرووپیش پێی وایە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ سەرووی 100 بەرزدەبێتەوە، هەروەها هەندێک لە شرۆڤەکارانی وۆڵ ستریتیش هەمان پیشبینییان کردووە.
ئهوهش له كاتێكدایه کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.