TR KU SO
FB X
Cîhan

پێشنیاری نوێی ئەمریکا بە تورکیا بۆ کڕینی چەکی بەرگری مووشەکی پاترییۆت

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2019 01:14

پەیامی کورد  ...  ئەمریکا بۆ فرۆشتنی چەندین میلیاردۆلاری سامانە بەرگرییەکانی مووشەکی پاترییۆت بە شێوەی فەرمی پێشنیاری بە تورکیا داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی ڕاگەێندراوە کە ئەمریکا بە شێوەی فەرمی پێشنیاری بە تورکیا داوە بۆ کرینی سامانەی بەرگری مووشەکی پاترییۆت کە هەوڵێکە بۆ زیاد کردنی فشار بۆ کڕینی سامانەی S-400 ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە .

ئەم ئاژانسە هەواڵییە بە پشت بەستن بە بەرپرسان لە ووتوووێژی هەیئەتێک لە نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا تورکەکانی خۆیان لە بەشی پیشەسازی بەرگری ، وەزارەتی کاروباری دەرەوە و وەزارەتی بەرگری هەواڵیداوە . بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی ، هەیئتی ئەمریکی پێشنیاری فرۆشتنی سامانەی پاترییۆتی بە تورکیا داوە بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیکی دیکەشی لەمبارەوە ڕانەگەیاندووە .

ئەم هەوڵە لە دوای ئەوەوە ڕوویدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ١٨ی دێسەمبەر ئەگەری فرۆشی سەربازی دەرەکی سامانەی بەرگری مووشەکی پارتییۆت بە تورکیا بە بەهای نزیکەی ٣.٥ میلیار دۆلاری سەرەڕاست کردەوە .

  بە پێی ڕاگەێندراوی نیهادی هاوکاری ئەمنییەتی بەرگری ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا فرۆش ٨٠ مووشەکی پێشکەوتووی هیدایەت کراوی " ئێم ئای ئاڕ – ١٠٤ ، ٦٠ زیادکەری بۆردی مووشەکی و کەل و پەلی زیادەی سەرەڕاست کردەوە و بە کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە ئەم فرۆشتنانە هەواڵ دەدات .

 تورکیا ووتوویەتی سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت دەکرێت ، بەڵام نە بە مەرجی کشانەوە لە کڕینی سامانەی بەرگری ڕووسیا مووشکی . سەرچاوە دیپلۆماتییەکانی تورکیا دەڵێن ، ئەگەری هەڵوەشانەوەی کڕینی سامانە ی S-400     سفرە .S-400  

Paylas: