پێشوازی ئەمریکییەکان و سەرسووڕمانی بەرپرسانی ئەمریکی لە پەیامی تویتەری ترامپ دەربارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان
پەیامی کورد ... پێشوازی ئەمریکییەکان و سەرسووڕمانی بەرپرسانی ئەمریکی لە پەیامی تویتەری ترامپ دەربارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان
دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە دەیەوێت هەموو هێزەکانی ئەمریکا تاکوو کریسمەسی ئەمساڵ لە ئەفغانستان دەربخات . ئەم هەواڵە بوو بە مایەی سەرسووڕمانی بەرپرسانی دەوڵەتی جوونکە دەتوانێ ووتووێژە ئاڵۆزەکانی ئاشتی ئەفغانستان بخاتە مەترسییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێنەوە ، بەرپرسانێکی جۆراوجۆر بە ئاسۆشەیتێرپریس یان ڕاگەیاندووە کە ئەوان لە دانانی ئەم جۆرە لە کاتە هیچ جۆرە ئاگادارییەکیان نەبووە و کارناسانی سەربازی ووتیان کە ئەگەری دەرچوونی هەموو ٥ هەزار سەربازە ئەمریکییرکان لە ئەفغانستان و لابردنی مەقەڕرە سەربازییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان تا کۆتایی ساڵ بە هیچ شێوەیەک ناکرێت .
بە ووتەی ئەم بەرپرسانە ، ئامانجی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆمار ئەمەیە کە چەرخەی هەواڵەکان لە پۆشش دانی ڤیرووسی کۆرۆنا دوور بکاتەوە و پێنتاگۆن پێشی هەڵبژاردنەکانی ٣ی نۆڤەمبەری ئەمریکا بە پێ ئەم فەرماندە هیچ کارێک ناکات .
بەم حاڵەوە ، ئەم ڕاگەیندراوە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ پێشوازییەکی پڕ لە خۆشی تاڵیبانەوە بەرەوڕوو بوو . ئەگەر ترامپ ئەم کارە ئەنجام بدات تاڵیبان بە متمانەیەکی زۆرەوە ئەمە وەکوو سەرکەوتن بۆ خۆی هەژمار دەکات . و ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە ئەوان ١٩ ساڵ شەڕیان بۆ کرد .
ئاشلی جەکسۆن ، بەڕیوبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی گرووپگەلی چەکداری ODI ووتی : ئەمە دواهەمین کۆڵەگەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ووتووێژەکان لەگەڵ تاڵیبانە و ترامپ پێشنیار دەکات کە بە ئاسانی ئەمە لە دەست بدەین .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، کۆتایی ئامادەبوونی ١٩ ساڵەی سەربازی بە شێوەیەکی بەرچاو و بە گرینگییەوە زیاتر لە دوو مانگی پێدەچێت .