گەشتە ئاسمانییەکانی نیوان عێراق و تورکیا دەست پێدەکەنەوە
پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکانی نیوان عێراق و تورکیا دەست پێدەکەنەوە
دواى ماوەیەک لە وەستانى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا، بڕیارە ئەمڕۆ گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند ؛ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەپێی خشتە دانراوەکان دەستپێدەکاتەوە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/10/2020) هەر حەوتوو حەوت گەشت لەنێوان هەردو وڵات ئەنجامدەدرێت.
دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان هەردو وڵات، گەشتى فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە .
سەرەتای ئەم مانگە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا، بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق، ئەوەش بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و وەک بەشێک لە رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشتریش بۆ ماوەیەک لەسەر خواستى تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان هەردو وڵات بۆ ماوەیەک راگیرابو.