Cîhan
سلێمان سۆیلۆ : شەڕی تورکیا لە دژی " پەکەکە " بەرەو کۆتاییەکانی خۆی دەڕوات
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که شه‌ڕ له دژی هێزه‌کانی په‌که‌که به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات.
به پێی ڕاپۆرتێک له ئاناتۆلی، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند: شه‌ڕ له دژی په‌که‌که به‌ره‌و کۆتایی خۆی نزیک بووه‌ته‌وه.
سۆیلۆ هەروەها جەختی کردەوە و ووتی : ئێمه هەموو شاره‌کانمان له هێزه‌کانی په‌که‌که پاک کردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی کە ئێستا ماوه‌ن له شاخه‌کان و ئه‌شکه‌وته‌کان گه‌مارۆ دراون.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگەیاند تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی هێزه چەکدارەکانی په‌که‌که.