Cîhan
سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتییەکی گواستنەوەی سوتەمەنیدا گرت
پەیامی کورد... سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتییەکی گواستنەوەی سوتەمەنیدا گرت
هێزە ئەمنییەکانی ئێران رایدەگەیەنێت، لە ئاوەکانی کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە 11 ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتووە.
ئەمرۆ دووشەممە 31ـی 10ـی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوای چاودێرێکردنێکی وورد، ھێزەکانیان لە ئاوەکانی کەنداو دەستییان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە 11 ملیۆن لیتر سوتەمەنی ھەڵگرتبوو و دڵنیاشبوونەتەوە کە ئەو نەوتە بەشێوەیەکی نایاسایی ھێنراوە و تیمی کەشتییەکەش دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
میدیای فەرمی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردووەتەوە، تائێستا سوپای پاسداران ھیچ زانیارییەکی لەسەر خاوەندارێتی کەشتییەکە بڵاونەکردووەتەوە، باسی لەوەشنەکردووە ئەو نەوتە لە کوێوە ھێنراوە و بەنیازبوون بۆ کۆی بەرن.