TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسدارانی ئێران داواکارییەکەی دۆناڵد ترامپ ی بۆ دانووستاندن ڕەت کردەوە

سارا
Yazar
📅 10 Mayıs 2019 17:25

پەیامی کورد  ...  سوپای پاسدارانی ئێران ڕەتیدەکاتەوە ووڵاتەكەی دانووستان لەگەڵ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجام بدات

دوای ئەوەی دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا داوای ئەنجامدانی دانوستانی كرد لەگەڵ ئێران، سوپای پاسداران رەتیكردەوە كە دانوستان ئەنجام بدەن و جێگری سەرۆكی سوپاكەش رایگەیاندوە كە ئەمریكا ناوێرێت كردەوەی سەربازی لە دژی وڵاتەكەی ئەنجام بدات.

 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە كە، سەردار یەدۆڵا جێگری سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئێران ڕەتیكردووەتەوە ووڵاتەكەی دانووستان لەگەڵ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجام بدات.

جێگری سەرۆكی سوپای پاسداران ووتووشیەتی،" ئەمریكا ناوێرێت كردەوەی سەربازی لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : بە دووری نازانێت لەگەڵ ئێران بەرەوڕووی تێکهەڵچوونی سەربازی ببنەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە بەرپرسانی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئەنجام بدەن و لەگەڵیدا دابنیشن تا دەربارەی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێ گفتوگۆ بكەن" ووتیشی "ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ هاوكاریان دەبێت تا لەو قەیرانە ئابوریە رزگاریان بێت".

Paylas: