ئیسرائیل: بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران چەندین پلانمان له‌به‌رده‌ستدایه
پەیامی کورد … ئیسرائیل: بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران چەندین پلانمان له‌به‌رده‌ستدایه
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: ئێران بۆته هۆكاری ناسه‌قامگیری ره‌وشی ناوچه‌كه، بۆیه ئێمه چه‌ندین پلانمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ھێرش کردنە سەر ئه‌و وڵاته.
ئەڤیڤ کوخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: ئێران و ھاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی ڕەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەگەری بڕیاردانیش بۆ ھێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە، سوپاكه‌مان چەندین پلان و بژاردەی لە بەردەستدایە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ده‌ڵێت: شانازی دەکەین بەو دەستکەوتانەی لە ڕێی بۆردوومانەکانه‌وه، لە سوریا و ناوچەکانی تر دژی میلیشیا ئێرانییه‌كان بەدەستیانھێناوە.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، ناوبراو ھەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی دووپاتکردەوەو وتی: دانوستانی نێودەوڵەتی لەگەڵ تاران ڕەتدەکەینەوە، بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە پێویستیشی دەزانین جێگرەوەیەک بۆ ئەو دانوستانانە بدۆزینەوە.