TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی دەکات کە گەشت بۆ تورکیا نەکەن

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Mayıs 2022 22:12

پەیامی کورد... ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی دەکات کە گەشت بۆ تورکیا نەکەن

ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە هۆشداری بە هاووڵاتییاندا گەشت بۆ تورکیا نەکەن، بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوەی تیرۆرکردنی ئەم دوایەیی عەقیدێکی سوپای پاسدارانەوە.

تاران ئیسرائیلی بە کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی تۆمەتبار کردووە. هەفتەی ڕابردوو، خودایی لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراو و ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی داوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە تاران دەشێت هەوڵ بدات زیان بە ئیسرائیلییەکان لە تورکیا بگەیەنێت و تورکیای بە "وڵاتێکی مەترسی-بەرز" پۆلێنی کردووە.

تورکیا شوێنێکی گەشتیاری بە ناوبانگە بۆ ئیسرائیلییەکان و دوای زیاتر لە دە ساڵ لە ئاڵۆزی پەیوەندییەکانیان، ئەو دوو وڵاتە خەریکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانن.

ئیسرائیل خودایی بە پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە سەرانسەری جیهان تۆمەتبار دەکات.

نووسینگەی نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگری مۆساد دەکات، ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو تیرۆرە بدات بەڵام بهێنێت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە تاران "باجی تەواو دەدات" بەهۆی هاندانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلییەکان.

Paylas: