ئیسرائیل هیووم : بەحرەین و ئیمارات لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نیگەرانن
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هیووم : بەحرەین و ئیمارات لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نیگەرانن
میدیاکانی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : ووڵاتانی عەرەبی کەنارەی کەنداوی فارس لە سەرکەوتنی جۆ بایدن بەربژێری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری داهاتوودا نیگەرانن و دەترسن کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرکەوتنی ئەو گۆڕانکاری بەسەردا بێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیووم سەر بە حێزبی ڕاست کە لە پاڵپشتیکەرانی تارمپ ن ڕایگەیاند کە بەرپرسانی پلە باڵای ئیمارات و بەحرەین ڕایانگەیاندووە کە هیوادارن کە دۆناڵد ترامپ بەربژێری کۆماریخوازەکان و سەرۆککۆماری ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە پێش ڕوویان سەرکەون بە دەست بهێنێت و بۆ ئەم کارە ئەو کەمینە موسڵمانانەی کە لە ئەمریکان تەشویق بە دەنگدان بە ترامپ دەکەن .
ئەم ڕۆژنامایە بە ئاماژەدان بە میلیۆنان دۆلارێک کە پاڵپشتانی موسڵمانان لە ووڵاتانی عەرەبی کەنارەی کەنداوی فارس داویانە بە کەمپەینی ترامپ ، لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری دیپلۆماتێکی ئیماراتی ڕایگەیاند : ئەبووزەبی چاوی بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دووریوە و هیوادارین و ئارەزوو دەکەین کە ترامپ سەرکەوتوو بێت بەڵام ئێمە ئامادەی هاتنی سەرۆککۆماری نوێ بۆ ژووری سپی ڕەنگی کۆشکی سپی ن .
ڕۆژنامەی ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند : ئامادەکاریگەلێک بۆ ئەگەری گۆڕانکاری سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشە و جیاوازی لە دەنگەکاندا بوونی هەیە بەڵام سەرەڕای ئەم نیگەرانییە لە ئەگەری سەرکەوتنی هەر یەکە لە بەربژێرەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا هیچ نیگەرانییەک لە ڕێکەوتننامەگەڵکی کە لەگەڵ ئیسرائیل دا واژوومان کردووە نییە چوونکە بایدن یش لە ئەگەری سەرکەوتن دەبێ ڕێڕەوی بەهێزکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل پشتەسەر بنێت چوونکە تێدەگات کە ئێمە پێویستییەکمان بە پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا بۆ پەیوەندییەکانمان نییە .