ئیسرائیل چەند پێگەیەکی ناو خاکی سووریا بوردمان کرد
پەیامی کورد... ئیسرائیل چەند پێگەیەکی ناو خاکی سووریا بوردمان کرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ئاراسته‌ی باکوری لوبنانه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی ته‌رتوس و حەمما.
ئاژانسی سانا-ی فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه، "لەئەنجامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل كه به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌موشه‌ك هێرشیكرده سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ته‌رتوس و حەمما سێ كه‌س برینداربون".
به‌رگری ئاسمانی سوریا ژمارەیەک موشه‌كی ئیسرائیلی خستوه‌ته‌خواره‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رگری ئاسمانی سوریا ژمارەیەک موشه‌كی ئیسرائیلی خستوه‌ته‌خواره‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان بپێكن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی حكومه‌تی سوریا، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كاتژمێر 7:15 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامدراوه و ئاڕاسته‌ی هێرشه‌كان له باكوری لوبنانه‌وه كراوه‌ن جگه له برینداربونی ئه‌و سێ سه‌ربازه زیانی زۆری ماددی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.