TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل و ئەمریکا : ئێران بۆ هەموو ناوچەکە بە گشتی مەترسییەکی گەورەیە

سارا
Yazar
📅 28 Mart 2022 02:50
پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل و ئەمریکا : ئێران بۆ هەموو ناوچەکە بە گشتی مەترسییەکی گەورەیە .

ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کێشەی بیروڕایان هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا بەردەوامی بە هاوکارییەکانی خۆیان دەدەن بۆ ڕاوەستاندنی .

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی مارس سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کرد گوێ بو قسەی هاوپەیمانەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت سەبارەت بە ئێران .

نەفتالی بێنت پێش دانیشتنەکەی کە بەرپرسانی ئیسرائیل ، ئەمریکا ، بەحرەین ، میسڕ ، مەراکش ،و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تێیدا بەشداریان هەیە لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان چاوپێکەوتنی کرد .

بێنت لە دوای ئەم چاوپێکەوتنە لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی هاوىەش دا لەگەڵ بلینکن ، هێرشە مووسەکی و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ڕۆژی هەینی حووثییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستانی سەعودی " زۆر مەترسیدار " ناوبرد و ووتی نیگەرانی دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یە .

بلینکن هێرشەکانی حووثییەکانی " کارگەلی تێرۆریستی بە پشتیوانی ئێران " ناو برد . ئەو ووتی کە ئێران بەردەوامی بە هەنگاوە هێرشکارانەکانی خۆی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاتریش دەدات .بە ووتەی بلینکن " هەر شوێنێک ئێران هەڕەشە لە هاوپەیمانان و شەریکەکانی ئێمە بکات ، ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوام لە بەرامبەری دەوستێتەوە .

Paylas: