TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەسترازێنكا دەست بە بەرهەمهێنانی پێكوتەیەكی تایبەت بە ئۆمیكرۆن دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Aralık 2021 01:35

پەیامی کورد … ئەسترازێنكا دەست بە بەرهەمهێنانی پێكوتەیەكی تایبەت بە ئۆمیكرۆن دەکات

ئەسترازێنكا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە كە دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی نوێی دژی جۆرە گۆڕاوی كۆرۆنا كە ئۆمیكرۆنە.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز كە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەی بڵاوكردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە كە ئەسترازێنكا بە هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆرد دەستیان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن.

ساندی دۆگلاس، سەرۆكی بەشی توێژینەوە لە ئۆكسفۆرد بۆ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز دواوە دەڵێت هەنگاوی سەرەتایی لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی نوێ نراوە بە هاوكاری هاوبەشەكانیان لە ئەسترازنێكا و بە پێی پێشبنییەكان رەنگە ئەم پێكووتەیە كە بڕیاری بەرهەمهێنانی دراوە دەتوانێت بە شێوەیەكی خێرای بەرگری دژی جۆرە گۆراوەكەی كۆرۆنا دروست بكات.

هەر لە ڕۆژنامەكە هاتووە كە پێشبركێیەكی زۆر لە نێوان كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پێكوتەی جۆرە تازەكەی كۆرۆنا دروست بووە ، پێشبینی دەكرێت دوای ئەسترازێنیكا كۆمپانیای مۆدیرناش هەنگاوی نوێ لەمبارەیەوە بنێت.

Paylas: