Cîhan
تایبەتمەندی بەدواداچوونی مۆبایلی گووگڵ بەم زووانە پشتگیری لە ئامێرە لەکارکەوتووەکان دەکات
پەیامی کورد ... تایبەتمەندی بەدواداچوونی مۆبایلی گووگڵ بەم زووانە پشتگیری لە ئامێرە لەکارکەوتووەکان دەکات
ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە گووگڵ کار لەسەر باشترکردنی تایبەتمەندی Find My Device ی ئەندرۆید دەکات بۆ ئەوەی ئامێرەکانی بنەمای ئەم سیستەمە کارپێکردنە تەنانەت لە کاتی کوژانەوەشدا بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
تازە گەشەپێدەرێک بۆی دەرکەوتووە کە گووگڵ کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەک دەکات بۆ خزمەتگوزاری Find My Device کە شوێنی ئامێرە لەکارکەوتووەکان چالاک دەکات هاوشێوەی ئەپی Find My ی ئەپڵ.
ەکە
ئەو تایبەتمەندییەی باسکراوە بە ناوی Pixel Power-off Finder لە مۆبایلەکانی گووگڵدا پێشکەش دەکرێت؛ بەڵام ڕوون نییە کە ئایا بەرهەمی کۆمپانیاکانی دیکەش سوودی لێ وەردەگرن یان نا.