TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەکانی کرمان سەردانەکی ڕەئیسی بۆ تورکیا دواخست

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Ocak 2024 15:12

پەیامی کورد... تەقینەوەکانی کرمان سەردانەکی ڕەئیسی بۆ تورکیا دواخست


بەهۆی رووداوەکەی دوێنێی کرمانەوە جارێکی دیكە سەردانەکەی رەئیسی بۆ تورکیا دواخرا.

بڕیار وابوو ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی رەسمی بچێتە تورکیا، بەڵام بەهۆی رووداوی تەقینەوەكەی دوێنێی پارێزگای کرمان، جارێكی دیكە سەردانەکەی دواخست.

بەپێی قسەی بەرپرسانی توركیا، سەردانەكەی رەئیسی دەبووایە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی بەرنامەی كاری وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتەوە دواخرا و، ئەمجارەش بەهۆی ئەو رووداوەی دوێنێوە.

دوێنێ دوو تەقینەوە لە پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران روویدا و بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

Paylas: