تەندروستی جیهانی : كەس بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن نەمردووە
پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی : كەس بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن نەمردووە
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكیان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە تۆماركردنی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.
(كریستیان لیدەرمان) وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەشاری جنێفی سویسرا رایگەیاند، تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكیان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە مردن بەهۆی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.
ناوبراو وتیشی، ئەوەی تاكو ئێستا هەیە تەنها تۆمار كردنی حاڵەتەكانی تووش بوونە بەم پەتایە لەچەند وڵاتێكی جیهان.
لەهەمان كاتیش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشی وایە كە ئەو پەتایە پەتایەكی جیهانییەو لەچەند وڵاتێكی جیهانیش بڵاوبۆتەوەو چەندێتی كاریگەری ڤاكسینەكان لەسەر ئەو پەتایە نازاندرێت.
لەلایەكی دیكەوە سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپارێزی لەنەخۆشییەكان و بنەبڕكردنیان لەشاری ستۆكهۆڵمی سوید پێی وایە كە پەتای ئۆمیكرۆن رەنگە ببێتە هۆی تووش بوونی نیوەی ئەوانەی كە تووشی پەتای (سارس كۆف 2) نەهاتبوون.