تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە
پەیامی کورد … تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه و جگه له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕوی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه بووەتەوە.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، “مرۆڤایه‌تی توشی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا، كاره‌ساتی سروشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه”.
وتیشی، “من له یه‌ككاتدا چه‌ند بارودۆخێكی له‌ناكاوی هاوشێوه‌ی ئێستام نه‌بینیووه، بۆیە ئه‌م قۆناغه به مه‌ترسیدارییه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ڕوات”.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، باسی لەوەشكرد، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردووه ده‌بێت هاوكاری وڵاتانی دیكه بكه‌ن تا وەكو توشی كارەساتی گەورە نەبن.
قسەكانی بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكە دوای ئەوەدێت، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 209 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە لەجیهاندا، سوتانی دارستانەكان و تێكچوونی كەشوهەوا لەبەشێك لەوڵاتانی ئاسیا و ئەورپاش بومەلەرزە و لافاوی دروستكردووە.