یەکێتی ئەوروپا بۆ پاڵپشتی لە پەنابەرانی سوریا سێ ملیار دۆلار دەداتە تورکیا
پەیامی کورد … یەکێتی ئەوروپا بۆ پاڵپشتی لە پەنابەرانی سوریا سێ ملیار دۆلار دەداتە تورکیا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەن.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دوای کۆتاییھاتنی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل، لەگەل سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا چارلس میشێل و سەرۆکی خولی ئێستای یەکێتی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی پورتوگال ئانتۆنیۆ کۆستا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
ڤۆن دێر لاین، ئەوەی راگەیاند، کە لە لووتکەکەی یەکێتی ئەورووپادا، تاوتوێی پەویەندییەکان لەگەڵ تورکیا کراوە و لەم چوارچێوەیەدا دۆخی پەنابەرانی سووریا گفتوگۆی لهبارهوه کراوە و وتی، "بە روونی رامانگەیاندووە کە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی تورکیا، ئوردن و لوبنان و ھاوبەشەکانی دیکەی ناوچەکە کە میواندارێتی چەندین ملیۆن ئاوارەی سوورییان کردووە".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێکی زۆری قورسایی بارەکە لەسەر ناوچەکەیە، پاراستنی پەنابەران و پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتانەی کە میواندارێتیان دەکەن، لە بەرژەوەندیە ھاوبەشەکانی ئەورووپایە و وتی، "بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، تاکو ساڵی 2024 بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەین. تەواوی ئەم پارەیە لە بوودجەی یەکێتی ئەورووپاوە دێت و بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری پەنابەران خەرجدەکرێت".