یەکێتی ئەورووپا داوای ڕادەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... یەکێتی ئەورووپا داوای ڕادەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ئەمریکا دەکات
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "هیوادارین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌مریكا راده‌ستبكرێت".
یه‌كێتیی ئه‌وروپا به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، له‌و باره‌یه‌وه جۆزێف بۆریێل سه‌رۆكی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هیوای یه‌كێتییه‌كه‌ی نیشاندا به‌وه‌ی، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و بێ كێشه راده‌ستبكرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌وروپا قسه‌شی له‌سه‌ر جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشبینیكراوی ئه‌مریكا كرد، رایگه‌یاند، بایدن نیازی هه‌یه كار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌وروپاش په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن وه‌ك بابه‌تێكی له‌پێشینه ده‌بینێت و خۆیان به هاوبه‌ش و هاوپه‌یمان ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت بێت، بۆیه دوپاتیكرده‌وه، پرسه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌یرانی ته‌ندروستی، پرسه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به چین و ناتۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا تاوتوێده‌كه‌ن.