یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسی دادەنێت
پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسی دادەنێت
ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا لە ماوەی کۆبوونەوەیەکدا لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسیا.
لەمبارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: دیاریکردنی نرخی نەوتی ڕووسی لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە لە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ڕادەوەستێت، و 45 دۆلاریش بۆ بەرهەمەکانی دیکەی نەوت کە بەنرخی داشکاندنەوە دەفرۆشرێت.
لای خۆیەوە ئورسوڵا ڤوندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاندوە: یەکێتی ئەورووپا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوت و بەرهەمەکانی دیکەی ڕووسی دادەنێت لەگەڵ کۆمەڵەی وڵاتانی حەوت، و گوتی: ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کەمکردنەوەی داهاتەکانی ڕووسیا وگرەنتیکردنی سەقامگیربوونی بازاڕی وزەی جیهانی.
پێشتریش وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و کۆمەڵەی وڵاتانی حەوت وئوسترالیا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوتی ڕووسیایان دانابوو، و لە 5ی ئەیلوولی ڕابردوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڤلا دیمر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندوە: مەرسومێکیان دەرکردووە کە تێدا قەدەغەیکردوە نەوەت و بەرهەمەکانی بۆ ئەو لایەنانە بفرۆشێت کە سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندوە.