Cîhan
کۆپتەرێکی ڕووسیا بەربوویەوە
پەیامی کورد ... کۆپتەرێکی ڕووسیا بەربوویەوە
کۆپتەرێکی سەربازی وڵاتی ڕووسیا لە نزیک پایگایەکی سەربازی لە وڵاتی لیبیا کەوتەخوارەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەلجەزیرە، ئەمڕۆ جوارشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، کۆپتەرێکی سەربازی ڕووسیا لە وڵاتی لیبیا کەوتووەتە خوارەوە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ناو ئەو کۆپتەرە بوون و چارەنووسیان نادیارە.
هەتا ئێستا هۆکاری بەربوونەوەی ئەو کۆپتەرە نەزانراوە و سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاری زیاتریان بڵاو نەکردووەتەوە.