گۆتێرێس سەبارەت بە غەززه هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش
پەیامی کورد... گۆتێرێس سەبارەت بە غەززه هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش
سکتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە ئەنجومەنی ئاسایش، کە رەنگە سیستەمی مرۆیی لە غەززە بروخێت.
لەمبارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، کار بۆ راگرتنی شەڕی غەززە بکەن.
هەروەها سکتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریشیدا بە وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، کە رەنگە سیستەمی مرۆیی لە غەززە بروخێت و ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتا هەیە و فشارەکان بۆ ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە، بۆ وڵاتانی دراوسێ زیاد دەبن.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی داگیركەر له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو روویدا، کە بووه هۆی كوژرانی 1200 ئیسرائیلی و زیاتر له 16 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.