Cîhan
تەشکیل کردنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نوێ لە عێراق بە سنووری بەرپرسیاریەتی ٣ پارێزگا
پەیامی کورد ... تەشکیل کردنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نوێ لە عێراق بە سنووری بەرپرسیاریەتی ٣ پارێزگا
سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی عێراقی لە تەشکیل کردنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە ژێر ناوی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سوومەر لەم وولاتەدا هەوالیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە ووتی : تیپی ١٩ی ئەرتەشی سەر لە نوێ درووست کراوە و لەگەڵ لەشکەرێک لە هیزەکانی ئەرتەش لە کەربەلا بە فەرماندەیی نوێ یەکیان گرتووەتەوە .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : سنووری بەرپرسیاریەتی ئەم فەرماندەییە پارێزگاکانی زی قار ، کەربەلا و بابل دیاریکراوە و مەقەڕڕەکەی لە زی قارە .