TR KU SO
FB X
Cîhan

تا ئێستا لە غەززە ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ekim 2023 15:04

پەیامی کورد... تا ئێستا لە غەززە ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە خۆی بڵاوی کردەوە کە لە چوارچێوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

نووسینگەکە ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسانەشی بڵاو کردەوە کە لە هێرشەکاندا کوژراون.

هاوکات، لەدوایین ڕووداودا بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان، ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا.

Paylas: