ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لە بەریتانیا ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات
پەیامی کورد ... ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لە بەریتانیا ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات
نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا ڕووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردوه و به‌رده‌وامیش رێژه‌كه له‌دابه‌زینه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا، له كۆی هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س، یه‌ك كه‌سیان له‌ماوه‌ی نێوان ٢٥ی ئایاری ئه‌مساڵ تاوه‌كوو ٧ی ئەم مانگه، كه‌سێك تووشی كۆرۆنا بوه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ئاماره‌كانی پێشوو ڕووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردووه، چوونكه پێشتر له كۆی هه‌زار كه‌س یه‌ك كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، پشكنینی كۆرۆنا بۆ ٢٠ هه‌زار كه‌س و خێزانه‌كانیان ئه‌نجامدراون، ئه‌و پشكنینانه به‌جۆرێك بوون كه ڕه‌چاوی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی كۆرۆنا له هاووڵاتیان نه‌كراوه و به‌گشتی ئه‌نجامدراون.
نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا پێشبینیشكردوه، ئه‌و ئامارانه وێنایه‌كی نوێ به‌ئاماره‌كانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی بەریتانیا ببه‌خشن، به‌ڵام گەره‌نتی ئه‌وه كه تووشبوان له نه‌خۆشخانه‌كان كه‌مببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی BBC، به‌شێك له‌پزیشكان پێیان وایه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، چوونكه ئاماره‌كان به پشت به‌ستن به‌پشكنینی كۆمه‌ڵه كه‌سێك تۆماركراون.
له‌توێژینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا، ١٩ هه‌زار و ٩٣٣ كه‌س، له نۆ هه‌زار و١٧٩ خێزان به‌شداریان كردوه، سامپڵی پشكنینیش له لووتیان و گوڕگیان وه‌رگیراوه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندرووستی بەریتانیا، ٢٩٢ هه‌زار و ٩٥٠ تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه، ٤١ هه‌زار و ٤٨١ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆرۆنا بوون گیانیان له ده‌ستداوه.