Cîhan
تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٥١ میلیۆنی تێپەڕاند
پەیامی کورد ... تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٥١ میلیۆنی تێپەڕاند
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، کۆی توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە ٥١ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار کەس.
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتوەتە ٥١ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٥٨٧ کەس، لەو ژمارەیەش ٣٦ ملیۆن و ٥٥ هەزار و ٥٣٢ کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و ٢٦٩ هەزار و ٣٢١ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە ١٠ ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٩٥٦ توشبو، هەروەها لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی ٦٩٢ هەزار و ٩٤٩ توشبوو زۆرترین کاریگەری پەتاکەی تێدا دەرکەوتوە.