تووشبووانی کۆرۆنا جارێکی دیکە لە چین لە هەڵکشاندایە
پەیامی کورد ... تووشبووانی کۆرۆنا جارێکی دیکە لە چین لە هەڵکشاندایە
راپۆرتە تەندرووستییەكانی چین ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد هاوكێشەی تووشبووانی چین لەماوەی چەند رۆژی رابردوو پێچەوانە بوەوە، لەئێستادا ژمارەی توشبوانی ناوخۆ زیادیكردوە و ئەو حاڵەتانەش كە لەڕێگەی گەشتیارانی دەرەوە تۆماردەكرێن لەكەمبوونەوەدایە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمسیۆنی تەندرووستی نیشتیمانی چین رایگەیاندوە، لەئێستادا ژمارەی تووشبووانی ناوخۆ زیادیكردوە و ئەو حاڵەتانەش كە لەڕێگەی گەشتیارانی دەرەوە تۆماردەكرێن لەكەمبوونەوەدایە.
كۆمسیۆنی تەندرووستی ئەو ووڵاتە ئاشكراشیكردوە بۆ یەكەمجار دوای سێ هەفتە چەند حاڵەتێكی تووشبوون بەكۆرۆنایان لە پایتەختی ووڵاتەكەیان تۆماركردوە.
راشیگەیاند، دوێنێ چوارشەممە ژمارەی ئەو كەیسانەی كە لەدەرەوەی ووڵات دەگەڕێنەوە لە٣٦ حاڵەتەوە بۆ ٣٤ حاڵەت كەمیكردوە، لەبەرامبەردا تووشبوونی خەڵك لەناوخۆدا تەنها دوێنێ لە ١٠ كەسەوە بۆ ١٢ زیادیكردوە.
هەرچەندە لە ٢٨-ی دیسەمبەری رابردوو یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا لەوهانی چین تۆماركرا، بەڵام ئەو ووڵاتە زۆر بەباشی كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكەی كردووە و تائێستا تەنها ٨٢ هەزار و ٣٤١ كەس تووشی ئەو پەتایە بوون و بوەتە حەوتەمین ووڵات لەسەر ئاستی جیهان.