Cîhan
زانیاری نوێ له‌سه‌ر یه‌خته نووقم بووه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئاشكرا كرا
پەیامی کورد … زانیاری نوێ له‌سه‌ر یه‌خته نووقم بووه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئاشكرا كرا
له‌ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ناوچه ئاوییه‌كانی یونان، 13 كۆچبه‌ری نایاسایی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی یۆنان بڵاویكرده‌وه: به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران كه‌زیاتر له 80 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌نێودا بووه، له‌دوورگه‌ى پارۆس له‌یونان ژێر ئاو كه‌وتووه.
تیمه‌كانى ئاسایشى كه‌ناراوه‌كانى یۆنان توانیویانه 63 كۆچبه‌رى نایاسایى له‌ئاوه‌كه دا رزگار بكه‌ن، و ره‌وانه‌ى دوورگه‌ى پارۆس كراون.
هه‌ر چه‌نده كارى گه‌ڕان وفریاكه‌وتن له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وامه كه‌به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و كۆچبه‌رانه بێ سه‌روشوێنن كه‌ژماره‌یه‌كیان ژن ومنداڵن.
وتا ئێستاش ناسنامه‌ى هیچ یه‌كێك له‌و كۆچبه‌رانه ئاشكرا نه‌بووه كه‌ئه‌و كۆچبه‌رانه هاوڵاتى چ وڵاتێكن.