TR KU SO
FB X
Cîhan

زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاوارەبوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Mayıs 2022 17:30

پەیامی کورد... زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاوارەبوون

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ڕەوشی کۆچبەران هۆشداریی دەدات و دەڵێت، بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ژمارەی ئاوارەکانی لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامارێکدا ئاشکرای کردووە، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس ئاوارەبوون، ئەوەش بۆ جاری یەکەمە ژمارەی ئاوارەکان ئەو ئاستە تۆمار بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانە بەهۆی جەنگ و توندوتیژی و پێشێلکارییەکان ئاوارە بوون، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١یش، لەسەر ئاستی جیهان ٩٠ ملیۆن کەس ئاوارەبوون، بەڵام لەمساڵدا ١٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە.

Paylas: