زیاتر لە یەک ملیۆن ڤاکسین گەیشتە بەغدا
پەیامی کورد... زیاتر لە یەک ملیۆن ڤاکسین گەیشتە بەغدا
کاروانێکی تری ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و پێداویستی پزیشکی لە جۆری فایزر گەیشتە عێراق و دەست بە دابەشکردنی کرا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کاروانێکی نوێی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و پێداویستی پزیشکی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە پێکهاتووە لە یەک ملیۆن و 6 هەزار و 200 ڤاکسین.
ڕاشی گەیاندووە، پاش گەیشتنی ڤاکسینەکان بە ڕێوشوێنی تایبەت و گواستنەوەیان بە ساردکەرەوە دەست کراوە بە دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکان و بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشی گەیاندووە، پرۆسەی وەرگرتن و دابەشکردنی ڤاکسینەکان بە ئامادەبوونی تیمی چاودێری و هەڵسەنگاندنی خاچی سووری نێودەوڵەتی و مانگی سوور بەڕێوەچووە کە ئەوان لەناو ئەو گرێبەستەدان کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کراوە بۆ چاودێریکردن و دابەشکردنی ڤاکسینەکان.