Cîhan
زیاتر لە نیو ملیۆن ئۆکراینی ئاوارە بوون
پەیامی کورد... زیاتر لە نیو ملیۆن ئۆکراینی ئاوارە بوون
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرایناوە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی ئۆکراینا ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون و ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ کردووە.
کۆمیسیۆنی پەنابەران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، لەو نیو ملیۆن ئاوارەیە، ٢٨٠ هەزار ئۆکراینی ڕوویان لە پۆڵەندا کردووە، کە زۆرترین ئاوارە دەکات.
هەروەها ٨٥ هەزار ئۆکراینی لە سنووری هەنگاریان، زیاتر لە ٣٦ هەزاریش ڕوویان لە سنووری مۆڵدۆڤا کردووە، ٣٢ هەزار کۆچبەریش بەرەو ڕۆمانیا بەڕێکەوتوون، هەروەها ٣٠ هەزار ئۆکراینی چوونەتە خاکی سلۆڤاکیا.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرایناش، زیاتر لە ٣٤ هەزار و ٦٠٠ ئۆکراینی ڕوویان لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا کردووە.