TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسانی یەکیتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) خەریکی لێکۆڵینەوەن لە ئەگەری سەندنەوەی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە مەکسیکن.

📅 24 Şubat 2026 12:25
  • بەرپرسانی یەکیتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) خەریکی لێکۆڵینەوەن لە ئەگەری سەندنەوەی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە مەکسیکن.


ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی کوژرانی سەردەستەی کارتێلێکی ماددە هۆشبەرەکانەوە، پشێوی و تووندوتیژییەکی بەرفراوان چەندین ویلایەتی ئەو ووڵاتەی گرتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "گاردییەن"، باندەکان توانیویانە ٢١ ڕێگای سەرەکی لە کۆی ٢٦ ڕێگا دابخەن و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و فرۆشگایان سووتاندووە.
لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕوویان داوە، تا ئێستا ٨ کارمەندی ئەمنی مەکسیک کوژراون.
لەبەر ئەم دۆخە مەترسیدارە، فیفا تاوتوێی ئەوە دەکات کە یارییەکانی مەکسیک هەڵبوەشێنێتەوە و میوانداری کردنەکە بە تەواوەتی بۆ ئەمریکا و کەنەدا بگوێزێتەوە.

Paylas: