Cîhan
کەناڵی ١٢ی ئیسڕائیل بە پشت بەستن سەرچاوەیەکی سەعوودی : تاکە چارەسەر ڕووخاندنی یەکجاری ڕژێمی تاران و نەهێشتنی خامنەیی یە
پەیامی کورد ... کەناڵی ١٢ی ئیسڕائیل بە پشت بەستن سەرچاوەیەکی سەعوودی : تاکە چارەسەر ڕووخاندنی یەکجاری ڕژێمی تاران و نەهێشتنی خامنەیی یە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی سەڵتەنەتی سەعوودیە، ڕێگە چارە بۆ دۆخی ئێران، هەوڵی سەربازیی سنووردار نییە، بەڵکو گۆڕینی تەواوەتی ڕێژیم لە تاران و نەهێشتنی عەلی خامنەیی و بازنەی نزیكەكانیەتی.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە تاکە چارەسەری ڕاستەقینە ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و گۆڕینی بە حکوومەتێکی ناوەندگەرا و دەسەڵاتدارە و ڕایگەیاندووە کە نابێ بە درووستکردنی حکوومەتێکی تەکنۆکراتی لاواز، هاوشێوەی ئەو حکوومەتەی کە لە عێراق دا پێکهێندراوە، ڕازی بن.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ڕاگەێندراوە یەکەم ئامانجی هاوبەشی مووساد و سی ئای ئەی ئەم 19 بەرپرس و بەرێوبەرە سەرەکیەی رژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە لە وێنەکەدا ئاماژەیان پێ کراوە .