Cîhan
یوونیسێف داوا دەکات دەست بەجێ ئەو منداڵانەی لە ئێران دەست بەسەرکراون ئازاد بکرێن
یوونیسێف داوا دەکات دەست بەجێ ئەو منداڵانەی لە ئێران دەست بەسەرکراون ئازاد بکرێن
سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یوونیسێف) نیگەرانیی قووڵی لە ڕاپۆرتەکانی درێژەی دەست بەسەرکردنی منداڵانی دەستگیرکراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە لە ئێران دەربڕی و خوازیاری دەستڕاگەیشتنی تیمە سەربەخۆوەکان بۆ دەست بەسەرکردنەکانیان بوو.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەێندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە باری تەندرووستی و دۆخی دەست بەسەرکردنی ئەو منداڵانە بەبێ دواکەوتن لەلایەن پسپۆڕانی سەربەخۆوە هەڵسەنگێندرێت.
یوونیسێف بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە منداڵان پێویستییان بە چاودێری تایبەت هەیە، زیادی كرد، زەوت کردنی ئازادی "دەرئەنجامە قەرەبوو نەکراوەی" لەسەر گەشەکردنی منداڵان و داهاتووی کۆمەڵگا دەبێت.