TR KU SO
FB X
Kurdistan

لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

📅 24 Şubat 2026 07:00
پەیامی کورد   ...  لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەێنێ کە لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە  ( 23 ی شوباتی 2026) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.                               
تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادرووست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان  نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.           
23 ی شوباتی 2026

Paylas: