TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەحمەد تورک بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزا درا

Arsalan
Editor
📅 16 Mayıs 2024 22:30

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد بە تۆمەتی ئەندامی لە ڕێکخراوی پارتی کرێکاران سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-05-2024، لە کۆتا دانیشتنی یاسایی دۆسیەی کۆبانێ؛ دادگای ئەنقەرە ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردینی بە 10 ساڵ زیندان سزا دا.

لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، ئەحمەد تورک کاندیدی یەکەمی دەم پارتی بوو، بۆ گەورە شارەوانیی مێردین؛ توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی شارەوانییەکە.

Paylas: